AP ١٤٠١ بەفرانبار ٤ ١٤:٤٤

بەرهەمهێنانی ٦ هەزار تۆن ماسی لە کوردستان

بەرهەمهێنانی ٦ هەزار تۆن ماسی لە کوردستان

بەرپرسی کاروباری شیلات ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦ هەزار تۆن ماسی لە هەسێڵ و کۆگاکانی بەرهەمهێنان بەرهەم هاتووە و ڕەوانەی بازاڕ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید حسێن پوور ڕایگەیاند: زیاتر لە ٢٥٠

یەکەی وەبەرهێنانی ماسی لەوانە هەسێڵەکانی کشتوکاڵی و کۆگاکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی خەزەڵوەر سێ هەزار تۆن ماسی لە یەکە وەبەرهێنانەکانی پارێزگا بەرهەم هاتووە.

حسێن پوور وتیشی: هەروەها سێ هەزار تۆن ماسیش لە سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگا لەلایەن تعاونی‌تعاونیی ڕاوچییەکانەوە ڕاو کراوە و ڕەانەی بازاڕ کراوە.

News ID 44537

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha